Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:40

کەنعان وەسفی ئۆمەربل یەکەم هونەرمەندی کورد لەدەرەوەی میسڕ بەشداری لەفلیمەکانی میسڕی کردووە

له هۆزی ئۆمەربلە له دەورووبەی شاری موسڵ ساڵی 1932 له دایکبووە
کوردستان TV
100%

له سەرەتای پەنجەکانی سەدەی بیستەمدا هونەرمەندی بەڕەگەز کورد کەنعان وەسفی ئۆمەربل ، بۆ خویندنی مۆسیک دەچێتە وڵاتی لوبنان ، دواتر بەهۆی لێهاتوویوە تووانای خۆی دەرخستووە بۆ کاری نوواندن و بەهۆی ئاشنایەتی لەگەڵ هونەرمەندانی ئەو سەردەم دەچیتە وڵاتی میسڕ وبەشداری له چەندین شانۆگەری و دواتر فلیمی میسری لەگەڵ هونەرمەندانی بەناوبانگ (ڕوشدی ئەبازە ومەحمود  موڵێجی و سەڵاح زولفقار ونادیە جوندی و ئەحمەد موزهر) و زۆرانی دیکه له هونەرمەندانی میسڕیدا دەکات .

ناوبراو له هۆزی  ئۆمەربلە له دەورووبەی شاری موسڵ ساڵی 1932 له دایکبووە ، دواتر چۆتە شاری موسڵ ، وێڕای بەشداری له فلیمە میسرییەکان ئاوازدانەرێکی بەتوانا بووە لەگەڵ گەورە مۆسیک ژەنانی میسڕ کاری کردووە و ئاوازی بۆ زۆرانێك له سترانبێژانی بەناودەنگ داناوە ..

ktv

له نەوەتەکانی سەدەی بیستەم دەگەڕیتەوە شاری بەغدا ،بەڵام به هۆی زۆری باجی تەلەفۆن (فاتوورە) لەسەری کۆمەک ببوو ئەوە نەیتوانی کیشەکەی بۆ چارەسەر بکەن ،له 28/8/2000 کۆچی دوایی دەکات..

شیانی باسە زۆرێک له هونەرمەندانی به ڕەگەز کورد بەشداریان له فیلمە میسڕییەکاندا کردووە ، بەڵام ناسنامەی میسڕیان هەبوو و یان هەر له میسڕ ژیاون ، سەبارەت به کەنعان وەسفی یەکەم هونەرمەندی کوردە له دەرەوەی میسڕ بەشداری له فیلمەکاندا بکات.

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.