Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:47

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی ناجی عه‌بدوڵلا گوڵپی ده‌کات

کوردستان TV
100%


په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی ناجی عه‌بدوڵڵا گوڵپی
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێز، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ناجی عه‌بدوڵڵا گوڵپی،
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌وأڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فا و دڵسۆزی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان(ناجی عه‌بدوڵڵا گوڵپی)مان بیست.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی دۆست و خزمانی گوڵپ و ئاشانایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكه‌ ناجی عه‌بدوڵڵا گوڵپی به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
باره‌گای بارزانی
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.