له 18 بۆردومانی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێگه‌ی سه‌ربازی له رۆژهه‌ڵاتی سووریا، پێنج ئه‌ندامی سوپای سوریا‌و 11 چه‌كداری دیكه كوژران.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له 18 بۆردومانی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێگه‌ی سه‌ربازی له رۆژهه‌ڵاتی سووریا، پێنج ئه‌ندامی سوپای سوریا‌و 11 چه‌كداری دیكه كوژران.
رونگه‌ی سووریا ده‌ڵێت: زیاتر له 18 بۆردومانی ئاسمانی كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی دێرزوور تا سنووری سووریا‌و عێراق له گونده‌واری ئه‌لبوكه‌مال.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌شڵێت:له بۆردمانه‌كه‌دا 16 كوژراو هه‌یه‌و بۆردومانه‌كه بۆت هۆی خاپووركردنی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌كه ئه‌و پێگانه‌ی بۆردومانكراون میلیشیای سوپای پاسدارانی ئێران و حیزبوڵلای لوبنانی و گرووپی فاتمیۆن تێدا جێگیرن و بۆته ناوه‌ندێك بۆ ئاماده‌كردنی چه‌كداران.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.