Erbil 9°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 11:27

دوو پەیامی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د مه‌حمود مرادخان

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د مه‌حمود مرادخان

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌رلقی شۆڕشی ئه‌یلوول و كوردپه‌روه‌ر(محه‌مه‌د مه‌حمود مرادخان)مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.

له‌خودای مه‌زن داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكه‌ محه‌مه‌د مه‌حمود مرادخان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

١٢ـی ١ـی ٢٠٢١

............................

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی ئیسماعیل ره‌حمان شێروانی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی ئیسماعیل ره‌حمان شێروانی

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی و كوردپه‌روه‌ر(ئیسماعیل ره‌حمان شێروانی)مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكه‌ ئیسماعیل ره‌حمان شێروانی به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

١٢ـی ١ـی ٢٠٢١

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.