به‌هروز كه‌مالڤه‌ندی، گوته‌بێژی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌شت مانگدا ده‌گه‌ن به عه‌مباری به بڕی 120 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراو به له‌سه‌دا 20.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فارس، كه‌مالڤه‌ندی له میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی یاده‌وه‌ری ئه‌و زانا ئه‌تۆمیانه‌ی كوژراون، هه‌ڵسه‌نگاندنی كردووه بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم به له‌سه‌دا 20به پابه‌ندبوون به‌و یاسایه‌یی له په‌رله‌مان ده‌ركراوه.
كه‌مالڤه‌ندی باسی له‌وه كرد كه له چوارچێوه‌ی یاساكه‌دا ده‌ستیان كردووه به پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی لانی كه‌م سه‌دا 20 و، ئامانجیانه له چوارچێوه‌ی یاساكه‌دا له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا بڕی 120كیلۆگرام یۆرانیۆم به رێژه‌ی سه‌دا 20 بپیتێنن.
گوتیشی: ''له ئێستادا نزیكه‌ی چوار تۆن مادده‌ی خاوی عهمباركراومان هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه ئامانجمانه له ماوه‌ی ساڵێكدا داواكاری په‌رله‌مان كه به‌رهه‌مهێنانی 120 كیلۆگرامه به‌ده‌ستبهێنین. به‌و یاسایه‌یی له په‌رله‌مان ده‌ركراوه ده‌توانین له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌شت مانگ به‌و بڕه بگه‌ین''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.