Erbil 33°C شەممە 21 ئەیلوول 13:40

بنەماڵەى ماملێ لە شێواندنى گڵکۆى گۆڕى ماملێ نیگەرانن

ئەو کەسانەی کە هانا دەبەنە بەر ئەو کارانە، بە ئاشکرا دژایەتی فەرهەنگ و بەها پیرۆزەکانی گەلی کورد دەکەن
کوردستان TV
100%

بنەماڵەى هونەرمەندى کۆچکردوو محەمەدى ماملێ، لە راگەیەنراوێکدا نیگەرانى خۆیان دەردەبڕن لە شێواندنى گڵکۆى گۆڕى ماملێ لە گردی شاعیران و هونەرمەندانی مەهاباد، دەشڵێن: کەسانێک هەن رەحم بە مردوى گۆڕستانەکانیش ناکەن.

لە هەواڵێکدا کە ئاژانسى هاژە بڵاویکردۆتەوە، بنەماڵەى هونەرمەندى کۆچکردوو محەمەدى ماملێ راگەیەنراوێکیان لەسەر شێواندنى گۆڕى ماملێ بڵاو کردۆتەوە و رایانگەیاندوە: گڵکۆی خوالێخۆشبوو هونەرمەند محەممەدی ماملێ لە گردی شاعیران و هونەرمەندانی مەهاباد شێوێندراوە.

له‌ كۆتایی راگه‌یاندنه‌كه‌دا هاتووه‌ ، ئەو کەسانەی کە هانا دەبەنە بەر ئەو کارانە، بە ئاشکرا دژایەتی فەرهەنگ و بەها پیرۆزەکانی گەلی کورد دەکەن و تەنانەت مردووی قەبرستانەکانیش ئازاریان دەدات گەر مێژوویەکەیان بە دڵی ئەوان نەبێ.
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.