له هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌می خولی ئینگلته‌را، یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بێرنلی و فولهام بۆ كاتێكی دیكه دواخرا كه بڕیاروابوو كاتژمێر سێی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه به‌كاتی هه‌ولێر له یاریگای تێرف مۆر له شاری بێرنلی به‌ڕێوه‌بچێت.
هۆكاری دواخستنی یاریه‌كه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ڕیزی یانه‌ی فولهام ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ر به هه‌مان هۆكار چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو یاری نێوان تۆتنهام و فولهام له هه‌فته‌ی شازده‌می پرێمه‌رلیگ دواخرا، ئه‌مه‌ش چواره‌م یاریه له ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ به‌هۆی كۆرۆنا دواده‌خرێت.
یاری نێوان بێرنلی و فولهام به‌هۆکاری به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌کۆڕۆنا له‌ڕیزه‌کانی فولهام دواخرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.