له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری حه‌ڤده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد میوانداری یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێللای كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك .
یاریه‌كه له‌شاری مانچسته‌رو له‌سه‌ر یاریگای ئۆلد ترافۆرد به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی چل ئه‌نتۆنی مارسیالی فه‌ره‌نسی به تۆمار كردنی گۆلێك یانه‌ی مانچسته‌ری له گێمی یه‌كه‌م پێشخست ، له‌گێمی دووه‌م ئه‌ستۆن ڤێللا له هه‌ولی گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه بوو له خوله‌كی په‌نجاو هه‌شت بێرندای تراوری بۆركینی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه .
له خوله‌كی شه‌ست و یه‌ك ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ خاوه‌ن یاریگا هه‌ژمار كرد‌و برۆنۆ فێرناندێزی پورتوگالی گۆلی دووه‌می شه‌یتانه سووره‌كانی تۆمار كرد كه هاوكات گۆلی ژماره یازده‌ی یاریزانه‌كه بوو له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه تۆماری بكات.
یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به كۆكردنه‌وه‌ی سی‌و سێ خال هاته پله‌ی دووه‌م و به‌جیاوازی گۆل له‌دوای لێڤه‌رپۆلی پێشه‌نگه‌وه دێت و یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێللاش به بیست‌و شه‌ش خال له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان مایه‌وه .
مانچسته‌ر یونایتد سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌ستۆن ڤێللا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.