له میانی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن میوانداری یانه‌ی وێستهام یونایتدی كرد‌و یاریه‌كه‌ش له یاریگای گۆدیسۆن پارك له شاری لیڤه‌رپول به‌ڕێوه‌چوو، له‌ئه‌نجامدا وێستهام یونایتد به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو سێ خاڵی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی مسۆگه‌ركرد.
له گێمی یه‌كه‌مدا، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له هێرشه‌كان به‌رهه‌می نه‌بوو و ئه‌م گێمه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه به‌بێ گۆڵ ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتاوشه‌شدا، ناوه‌ڕاستكاری چیكی تۆماس سۆسێك ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی وێستهام یونایتدی له یاریه‌كه تۆماركرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش وێستهام یونایتد یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی له دوای دۆڕانێك و سێ یه‌كسان بوون به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده بیستوشه‌ش خاڵ، ئێڤه‌رتۆنیش دوای چوار سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك شكستی هێناو به بیست‌ونۆ خاڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ند دێت .
وێست هام یونایتد سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئێڤه‌رتۆن تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.