Erbil 26°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:19

به‌وێنه‌.. یاریزانێکی خولی فوتساڵی نایابی کچانی کوردستان له‌ مردن رزگارکرا

دووچاری زمان قوتدانەوه دەبێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی یاریزانێكی خولی فوتساڵی نایابی كچانی كوردستان  له‌ كاتی یاریكردندا زمانی قوتدایه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دووچاری ڕه‌وشێكی ته‌ندروستی خراپ بووه‌وه‌.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی ئەمڕۆ لە خولی فوتسالی نایابی کچانی کوردستان لەشاری دهۆک لەیاری نێوان کچانی دهۆک و ئافرۆدێتی سلێمانی یاریزانێکی کچ دوچاری زمان قوتدانەوه دەبێت و له مردن ڕزگار دەکرێت لەلایەن دەستەی پزیشکی ئامادەبوو.

شایه‌نی باسه‌ ئە و یارییەش بەسەرکەوتنی کچانی دهۆک بەکۆتاهات بەنۆ گۆل بەرامبەر چوار گۆل بۆ ئافرۆدێتی سلێمانی لە چوارچێوەی بەڕێوەچونی یارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی فوتساڵی نایابی کچانی کوردستان.

946
تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.