دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بهبۆنهی كۆچی دوایی هونهرمهند كامهران عهبدولرهحمان سهرهخۆشی لهخانهوادهكهی دهكات.
دهقی پرسهنامهكه:
پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند (كامەران عەبدولرەحمان)
بەڕێز خانەوادەی هونەرمەند (كامەران عەبدولرەحمان)
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ و هاوكارمان، هونەرمەند و میدیاكار(كامەران عەبدولرەحمان)مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین، هەروەها سەرەخۆشی لە سەرجەم هونەرمەندان و هەوادارانی دەنگی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو دەكەین و، خۆمان بەشەریكی خەمتان دەزانین.
هونەرمەند (كامەران عەبدولرەحمان) كادیرێکی چالاكی دەزگای سەتەلایتی كوردستان بوو، هەروەها یەكێك بوو لەو هونەرمەندە ناسراوانەی گەلەكەمان، کە لەرێگەی گۆرانی و سرودە نەتەوەیی و شۆڕشگێڕیەكانیەوە خزمەتی زۆری بە هونەر و فۆلكلۆری كوردی و دۆزی رەوای گەلەكەمان كردووە.
هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵ و هاوكار و هونەرمەند و دڵسۆزانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و، خوای گەورە گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٣٠ـی١٢ـی٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.