Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 14:21

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران 5 هاووڵاتی کورد لە بانە ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری بانە پێنج هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کرد و تا ئێستا هۆکاری دەستبەرکردنەکەیان روون نەبووەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ سێشەممە 29ی 12ی یه‌كه‌می 2020، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری بانە، پێنج هاووڵاتیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

به‌پێی زانیارییه‌كان ناسنامەی سێ کەس لەو دەستبەسەکراوانە بەم جۆرەیە"محەممەد کەریمی، زاهیر خودایی و باسید حاجی جەمال"ە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە، باسید و زاهیریان لە پێش نەخۆشخانەی رازی و محەمەدیان لە ماڵی خۆی دەستبەسەر کردووە.

تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم پێنج هاووڵاتیە و ئەو تۆمەتانەی رووبەڕوویان کراوەتەوە و روون نەبووەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.