له هه‌فته‌ی شازده‌ی خولی ئینگلته‌را، بڕیاروابوو یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن و مانچسته‌رسیتی له یاریگای گۆدیسۆن پارك له شاری لیڤه‌رپول به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ڕیزی مان سیتی، یاریه‌كه بۆ كاتێكی دیكه دواخرا.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، هه‌ردوو یاریزانی مانچسته‌رسیتی، گابریێل خیسوس و كایل والكه‌ر له‌گه‌ڵ دوو كارمه‌ندی كارگێڕی یانه‌كه تووشی كۆرۆنا بوون و خرانه كه‌ره‌نتینه‌وه، له نوێترین پشكنینی تاقیگه‌ییش بۆ یاریزانان و ئه‌ندامانی سیتی زنێز ده‌ركه‌وتووه كه ژماره‌ی تووشبووان به‌م ڤایرۆسه له یانه‌كه به‌رزبۆته‌وه.
بۆیه یه‌كگرتووی پرێمه‌رلیگ به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ردوو یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن و مانچسته‌رسیتی بڕیاریدا یاری نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه دوابخرێت، هاوكات یاریگای تایبه‌ت به ڕاهێنانی مان سیتی بۆ ماوه‌یه‌ك داده‌خرێت .
یاری نێوان ئێڤه‌رتۆن و مانچسته‌رسیتی به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی کۆڕۆنا له ڕیزی مان سیتی دواخرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.