له‌گه‌ڕی پازده‌هه‌مینی خولی پرێمه‌ر لیگی ئینگلیزی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی میوانداری یانه‌ی نیوكاسل یونایتدی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئیتیحاد به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی چوارده ئیلكای گۆندۆگانی ئه‌لمانی سوودی له تۆپێكی رحیم سترلینگ وه‌رگرت و گۆلی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتنی له گێمی یه‌كه‌م تۆمار كرد .
له گێمی دووه‌میش فشاره‌كانی خاوه‌ن یاریگا درێژه‌یان هه‌بوو له خوله‌كی په‌نجاو پێنج ڤێران تۆرێسی ئیسپانی گۆلی دووه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی له‌یاریه‌كه له سوودی مان ستی تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و مان ستی حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ست هێناو به بیست و شه‌ش خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی و یانه‌ی نیوكاسل یونایتدیش شه‌شه‌م یاریه له‌م وه‌رزه ده‌دۆرێنێت و خاوه‌نی هه‌ژده خاله‌و له‌پله‌ی دوازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر نیوکاسڵ یونایتد تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.