لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی ئه‌ستێره‌و كاپتنی یانه‌كه ڕایگه‌یاند كه له هاوینی ڕابردوودا به بارودۆخێكی سه‌خت و ناهه‌موار تێپه‌ڕی، ئه‌ویش به‌هۆی ناكۆكیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پێشووی بارسا، مێسی به ڕادیۆی ڕاك وه‌نی ئیسپانی ڕاگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له كۆتایی وه‌رزی ڕابردوو و دواتر له هاویندا په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پێشووی بارسێلۆنا تێك چوو، به‌ڵام ئێستا بارودۆخی باشه‌و به‌و په‌ڕی گوڕوتینه‌وه هه‌وڵی تۆماركردنی ئه‌نجامی باش بۆ تیپه‌كه‌ی ده‌دات و هه‌رچی له توانای دابێت ده‌یخاته گه‌ڕ بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
ئه‌ستێره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه دانی به‌وه‌نا كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تیپه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی بارێكی سه‌ختی دارایی بۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌م باره دژواره نابێته ڕێگر له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی تیپه كاتالۆنیه‌كه بۆ بردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت و نازناوه‌كان له‌م وه‌رزه‌دا.
جێگای باسه له هاوینی ڕابردوودا‌و به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌كانی بلاوگڕانا، په‌یوه‌ندی نێوان مێسی و جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌كه تێكچوو، بۆیه یاریزانه‌كه داوای له ئیداره‌ی بارسێلۆنا كرد ڕێگه‌ی پێبده‌ن ڕیزی یانه‌كه به‌جێبهێڵێت، به‌ڵام ئیداره‌ی بارسا ئاماده‌نه‌بوون ده‌ستبه‌رداری بن و مێسیش له تیپه‌كه‌ی مایه‌وه، له كۆتایی ئه‌م وهرزهشداو به ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی ده‌توانێت به خۆڕایی و به ئاره‌زووی خۆی په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی دیكه‌وه بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.