وەزارەتی تەندروستی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر گرێبەستی ئیمزا کرد، بۆ هاوردەکردنی بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار لە ڤاکسینی کۆرۆنا، هەرێمی کوردستانیش پشکی لەو ڤاکیسینە دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند: گرێبه‌ستی كڕینی ڤاكسینی کۆرۆناى له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فایزه‌رى ئەمەریکى واژۆكرد و بڕیاریشە کاروانى یەکەمى ڤاکسینەکە لەسەرەتاى ساڵى داهاتوودا بگاتە عێراق.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گوتیشی: عێراق گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فایزه‌ر واژۆكردوه، به‌مه‌به‌ستی کڕینى ملیۆنێك و (500) هه‌زار ڤاكسینی كۆرۆنا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و ڤاكسینه وه‌كو كاروانی یه‌كه‌م لە سەرەتاى ساڵى داهاتوودا دەگاتە عێراق.
لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لەو ڤاکسینە، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەکرد، هەرێمی کوردستان پشکی لەو ڤاکیسینە دەبێت و پشکەکەی پارێزراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆخی پەتاکە لە عێراق باشە و ڕێژەی چاکبوونەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە بەرزبوونەوەدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.