له یاریه‌كی پێشخراوی هه‌فته‌ی نۆزده‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر دوازده‌ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو ده‌كات و یاریه‌كه‌ش له یاریگای ئه‌لفرێدۆ دی ستیڤانۆ له مه‌درید به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یانه‌ی شاهانه ئه‌م یاریه له بارودۆخێكی باش ئه‌نجامده‌دات، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له دوو گه‌ڕی پێشوو دوو سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی سیڤیلیه‌و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ده‌ستهێناو به كۆكردنه‌وه‌ی بیستوسێ خاڵ سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان، بلباویش به چوارده خاڵ له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ند دایه.
له یاری ئه‌مشه‌ودا كاسێمیرۆی به‌ڕازیلی به‌هۆی ڕاگرتنه‌وه له ڕیزی یانه‌ی شاهانه داده‌بڕێ، هاوكات هه‌رچوار یاریزان ئیدین هازاردو مارتن ئۆدیگاردو ماریانۆ دیازو لوكا یۆڤیچ به‌هۆی چاك نه‌بوونه‌وه‌ی پێكانیان هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه پێكهاته‌ی میرێنگی و به‌شداری له یاری به‌رامبه‌ر بلباو ناكه‌ن.
جێگای باسه ئه‌م یاریه به‌هۆی ڕكابه‌ریه‌كانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له واده‌ی خۆی پێشخراوه‌و یاری نێوان بارسێلۆناو ڕیال سۆسیدادیش به هه‌مان هۆكار پێشخراوه‌و سبه‌ی شه‌و به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.