داڵاهۆ ئیراندوست یاریزانێكی كوردی نیشته‌جێی وڵاتی سویده‌و له ڕیزی یانه‌ی ئیكن یۆتۆبۆری سویدی یاری ده‌كات، ئه‌م یاریزانه بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی ئه‌مساڵ له سوید، ئه‌ویش بۆ ئه‌و گۆڵه‌ی له یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی سیرۆسی ئۆپسلا تۆماری كرد له یاریه‌كه‌دا، داڵاهۆ له ناوه‌ڕاستی یاریگاوه تۆپی ئاراسته‌ی گۆڵی تیپی ڕكابه‌ر كرد‌و گۆڵێكی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له سوید پێی ڕاگه‌یاندنین كه له ده‌نگدانی هانده‌رانی وه‌رزشی وڵاتی سوید بۆ ده‌ستنیشانكردنی جوانترین گۆڵی ئه‌و وڵاته بۆ ساڵی دووهه‌زاروبیست، گۆڵه‌كه‌ی داڵاهۆ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناو خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی برده‌وه.
یاریزانه كورده‌كه سه‌باره‌ت به‌و گۆڵه گوتی، كاتێك بینیم گۆڵپارێز له گۆڵه‌كه‌ی دووركه‌وتۆته‌وه، منیش به ده‌رفه‌تم زانی و گۆڵه‌كه‌م نیشان كرد‌و تۆپم ئاراسته‌ی گۆڵی تیپی به‌رامبه‌ر كرد، به‌ڵام به‌خۆشم باوه‌ڕم نه‌كرد كه تۆپه‌كه چۆته گۆڵه‌وه، له وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌دا داڵاهۆ پێش چه‌ندین یاریزانی به‌ناوبانگی وه‌ك ئه‌لیكسانده‌ر ئیشاك و ئولۆڤیا شوگو و ئیم‌یل فۆرسبێری كه‌وت.
جێگای باسه داڵاهۆ ئیراندوستی ته‌مه‌ن بیستویه‌ك ساڵ به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی شاری كرماشانی كوردستانی ئێرانه‌و له ساڵی هه‌زارونۆسه‌دو نه‌وه‌دوهه‌شت له سوید له دایك بووه‌و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئه‌و وڵاته‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.