پۆلیسی هۆله‌ندا كوینسی برۆمیسی یاریزانی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام و هه‌لبژارده‌ی هۆله‌ندای به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر خانه‌واده‌كه‌ی ده‌ستگیركرد.
برۆمیس له‌مانگی ته‌مووزی رابردوو له‌ناوچه‌ی ئهبكودی باشووری ئه‌مستردام له‌كاتی ئاماده‌بوونی لهئاههنگێگ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌بێته دهماقالێیان، دواتر به‌چه‌قۆ په‌لاماری ده‌دات و ئه‌ژنۆی به‌قورس بریندار ده‌كات ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژیه پۆلیس ئه‌مستردام كوینسی برۆمیسی ده‌ستگیركرد.
جێكای باسه برۆمیس له‌م وه‌رزه‌دا حه‌ڤده یاری له‌گه‌ڵ ئه‌یاكس ئه‌نجام داوه، ناوبراو پێنج گۆلیسی تۆماركردوه‌و گۆلێكیشی دروست كردوه، سه‌باره‌ت بهههلبژاردهی وڵاته‌كه‌شی برۆمیس چل‌و شه‌ش یاری نێو ده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ی هۆله‌ندا ئه‌نجام داوه‌و حه‌وت گۆلیشی تۆماركردوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.