هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی كه‌ریم بنزیما توانی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی و مێژوویی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید تۆماربكات.
له‌گه‌ری سێنزهههمی خولی ئیسپانیا یاری دێربی شاری مه‌درید له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌رید به‌رێوه‌چوو، به‌به‌شداربوونی له‌م یاریه كه‌ریم بنزیما كۆی به‌شداربوونی له‌یاریه‌كانی یانه‌ی شاهانه گه‌یانده پێنجسه‌دو بیست‌و هه‌شت یاری، به‌مه‌ش بووه دووه‌م یاریزانی بیانی له‌زۆرترین یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه به‌شداربێت ،هه‌روه‌ها بنزیما پێش رۆبرتۆ كارلۆسی به‌رازیلی كه‌وته‌وه.
لای خۆیه‌وه له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وایندا بنزیما رایگه‌یاند خۆشحاڵم توانیمان به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یاری دێربی مه‌درید له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان به‌كۆتا بێنین، هه‌روه‌ها بنزیما وتیشی ئومێد ده‌خوازین بۆ یاریه‌كانی داهاتوو به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ئاست به‌رزی خۆمان.
پێویسته بوترێت كه‌ریم مسته‌فا ناسراو به‌كه‌ریم بنزیمه، به‌ره‌چه‌له‌ك جه‌زائیریه و له‌سالی دووهه‌زارو نۆ درێسی یانه‌ی شاهانه‌ی پۆشی، بنزیما له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید توانیویه‌تی بۆ چوار چار نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان به‌رز بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها بۆ چوار جار نازناوی جامی جیهانی یانه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه، له‌گه‌ڵ سێ نازناوی سوپه‌ری ئه‌وروپی و سێ نازناوی لالیگا و دوو نازناوی جامی شا، به‌درێژایی ماوه‌ی یاریكردنی بنزیما توانیویه‌تی پێنجسه‌دو بیست‌و حه‌وت گۆڵ تۆمار بكات و ببێته پێنجه‌مین گۆڵكاری مێژوویی یانه‌ی ریال مه‌رید.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.