باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له ئارمانج نێروه‌یی ده‌كات
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز، كاك ئارمانج نێروه‌یی
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(ربیعە ئەبابەکر ئێکمالەی) دایكی به‌ڕێزتان و هاوژینی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان خوالێخۆشبوو(حەبیب بێشیلی)مان پێگه‌یشت.
خاتوو ره‌بیعه ئه‌بابه‌كر جگه له‌وه‌ی هاوژینی پێشمه‌رگه‌یه‌كی به‌وه‌فای وه‌ك(حەبیب بێشیلی) بوو، خۆیشی یه‌كێك له كادیره چالاك و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كان و له ریزه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له پێناو میلله‌ته‌كه‌یدا خاوه‌ن خه‌باتێكی رێكخراوه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی بوو.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و ته‌واوی خانه‌واده و كه‌سوكارتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كتان ده‌زانین.
له خودای دلۆڤان داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
8ـی12ـی2020
...........................
باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی فه‌خره‌دین ره‌زا محه‌مه‌د سیتهكی ده‌كات
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو فه‌خره‌دین ره‌زا محه‌مه‌د سیتهكی
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كادیر و پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فای شۆڕشی گوڵان(فه‌خره‌دین ره‌زا محه‌مه‌د سیتهكی)مان پێگه‌یشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو(فه‌خره‌دین ره‌زا محه‌مه‌د سیتهكی) به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به ئێوه و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
8ـی12ـی2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.