ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی هەفتەی رابردودا زیادیکردووە و کۆی تووشبووانی پەتایه‌کە لە جیهاندا گەیشتە شه‌ست و سێ ملیۆن و سه‌د و هه‌شتاو یه‌ك هه‌زار کەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە چل و سێ ملیۆن و شه‌ش سه‌د و نه‌وه‌د هەزار کەس چاکبونەتەوە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری رێكخراوی ته‌ندورستی جیهانی، رێژه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتوەتە شه‌ست و سێ ملیۆن و سه‌د و هه‌شتاو یه‌ك هەزار کەس، لەو ژمارەیەش چل و سێ ملیۆن و شه‌ش سه‌د و نه‌وه‌د هەزار کەس چاکبونەتەوە و ملیۆنێک و چوار سه‌د و شه‌ست حه‌وت هەزار و دوو سه‌د و چل‌و پێنج کەسیش گیانیانلەدەستداوە.
لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی تووشبووان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی توشبوانی پەتاکە له‌م وولاته گەیشتوەتە سێزده ملیۆن و حه‌وت سه‌د و په‌نجا و یه‌ك هەزار و حه‌وت سه‌د و بیست و نۆ توشبو. و تائێستاش پتر له دوو سه‌د و حه‌فتاو سێ هه‌زار كه‌سیش به‌م په‌تایه له ئه‌مریكا مردوون.
لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا ژمارەی توشبوان لە فهڕەنسا بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و تا ئەمڕۆ دوو ملیۆن و دوو سه‌د و هه‌ژده هەزار کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش په‌نجاو دوو هەزار و سێسه‌د و بیست‌و پێنج كه‌س گیانیانلەدەستداوە.
له‌سه‌ر ئاستی ووڵاتانی ئاسیا له هیندستان رێژه‌ی تووشووبن و مردن به خێرایی به‌رز ده‌بێته‌وه وبهچهشنێك تا ئێستا نۆسه‌د و چل و سێ هه‌زار كه‌س تووشی ئه‌م په‌تایه هاتوون و پتر له سه‌د و سی و حه‌وت هه‌زار كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه مردوون.
ئا: كامران عمر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.