له گه‌ڕی چواره‌می پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر بۆ تۆپی پێ تایبه‌ت به كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی نازناوه‌كانی جامی جیهان ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوای
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌م یاریه، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل یه‌كه‌ی ڕاهێنانی به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر ئه‌دینۆر تیتی سازكرد، یه‌كێتی تۆپی پێی به‌ڕازیل رایگه‌یاند، ئه‌لێكس تێلیس به‌رگریكاری سه‌ماكارانی سامبا له‌گه‌ڵ شاندی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و وڵاته گه‌شتی ئۆرگوای كردووه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی دوایین پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ یاریزانه‌كه ده‌ریخست كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بووه، پێشتریش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌نگوباسی به‌ڕازیل ڕایانگه‌یاندبوو كه تێلیسی ته‌مه‌ن بیستوحه‌وت ساڵ تووشی كۆرۆنا بووه، هاوكات سه‌ره‌ڕای چاك بوونه‌وه‌ی پێكانی نێیمار داسیلڤا ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و یانه‌ی پاریس سانجێرمان، به‌ڵام یاریزانه‌كه بۆ دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی داده‌بڕێ، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه پاریس تا قۆناغه‌كانی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌یی خۆی ته‌واوده‌كات
جێگای باسه به‌ڕازیل سه‌ركه‌وتنی له هه‌رسێ یاری پێشووی پاڵاوتنه‌كان به‌ده‌ستهێناوه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی نۆ خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كان دایه، ئه‌رژه‌نتین به حه‌وت خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت و ئۆرگوایش به شه‌ش خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دایه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.