لیژنەی قەرەبووی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: کۆتایی مانگی رابردوو، حکومەتی عێراق بڕی (دووسهد و سی) ملیۆن دۆلاری دیکەی وەک قەرەبوو داوەتەوە کوەیت.
رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی بڵاوی كردهوه لیژنەی قەرەبووکردنەوەی کوەیت خۆشحاڵیی خۆی نیشانداوە بەوەی عێراق پابەندە بە پێدانی رێژەیەکی داهاتی نەوت وەک قەرەبوو بە حکومەتی کوەیت، بەرامبەر ئەو زیانانەی کە بەهۆی داگیرکردنی ئەو وڵاتەوە لێی کەوتووە.
پێشتریش لیژنەی قەرەبووی کوەیت بڵاوی کردەووه لە ساڵی 2019ەوە بەغدا بە پێنج جار بڕی ملیارێك و سی و ههشت ملیۆن دۆلاری داوەتەوە بە کوەیت، لەناویاندا (دووسهد و سی) ملیۆن دۆلاری مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2020، بەوەش تەنها دوو ملیار و چوارسهد ملیۆن دۆلار لە ئەستۆی حکومەتی عێراق ماوە، کە وەک قەرەبوو بیداتەوە بە کوەیت.
بەپێی بڕیاری ژمارە ههزار و چوارسهد و ههشتا و سێی ساڵی دووههزار و سێی نەتەوەیەکگرتوەکان، عێراق پابەندە بەوەی لهسهدا پێنجی داهاتی نەوتی لە فرۆشتنی نەوت و غاز و بەرهەمەکانی بداتە سندوقی قەرەبوەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان کە ساڵی 1991 دامەزراوە، بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو زیانانەی کە بەهۆی داگیرکردنی کوەیت لە ساڵی 1990 لەلایەن عێراقەوە لێی کەوتووە.
عێراق پابەندکراوە بە پێدانی پهنجا و دوو ملیار و چوارسهد ملیۆن دۆلار بەو كهس و کۆمپانیا و رێکخراوە حکومییەکانهی كه زیانیان بهركهوتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.