ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/11/2020 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانهى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1- رۆژى شه‌ممه 7/11/2020 یه‌كێتییه‌كه‌مان كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى و راكێشانى تیروپشكى خولى یانه پله‌یه‌كه‌كانى فوتساڵى كچانى كوردستانى ئه‌نجامدا، دواى گفتۆگۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى یانه‌كان ئه‌و بڕیارانه دران:
أ- خوله‌كه به به‌شدارى (9) نۆ یانه كه پێك هاتوون له یانه‌كانى (رانیه، ده‌ربه‌ندیخان، بابان، پیره‌مه‌گروون، سۆلاڤ، چه‌مچه‌ماڵ، سنوور، هێرش و قه‌ڵادزێ) له 4/12/2020 ده‌ست پێده‌كات.
ب- خوله‌كه به شێوازى یه‌ك گرووپ و به یه‌ك قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت.
ت- چوار یانه بۆ ریزى یانه نایابه‌كانى فوتساڵى كچانى كوردستان بۆ وه‌زرى داهاتوو سه‌رده‌كه‌وێت.
پ- هیچ یارییه‌ك دوا نا‌خرێت، ته‌نیا ئه‌گه‌ر دۆخێكى نه‌خوازراو بێته پێش.
ج- یه‌ك یاریزانى پیشه‌گه‌ر رێگه پێدراوه، به مه‌رجێك یاریزانه‌كه عێراقى بێت.
2- تاقیكردنه‌وه‌ى تیۆرى و جه‌سته‌یی ناوبژیوانانى كوردستان، ته‌نیا ئه‌و ناوبژیوانانه ده‌توانن به‌شدارى بكه‌ن، كه له وه‌رزى 2019/2020 تاقیكردنه‌وه‌یان كردوو و ده‌رچوون.
3- تا كۆتایی هاتنى وه‌رزى 2022 هیچ خولێكى راهێنه‌رایه‌تى و ناوبژیوانى ناكرێته‌وه.
4- داوا له‌و سه‌رپه‌رشتیار و ههڵسهنگێنهرانى چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ین، كه وه‌رزى 2019/2020 تاقیكردنه‌وه‌یان كردووه و ده‌رچوون، رۆژى شه‌ممه 21/11/2020 له كاتژمێر 12:30 ـى نیوه‌ڕۆ، له باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن، به مه‌به‌ستى تاقیكردنه‌وه.
5- بۆ وه‌رزى 2020/2021 ـى چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، بڕیاردرا به دروستكردنى باجى تایبه‌ت به فۆتۆگرافه‌رانى وه‌رزشى كوردستان، به‌ڵام مه‌رجه فۆتۆگرافه‌ر نووسراوى ده‌زگه‌یه‌كى فه‌رمى هه‌بێت، كه پشتگرى بكات یان نووسراوى ئه‌و یانه‌ى كارى لێده‌كات، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر فۆتۆگرافه‌رێك باجى تایبه‌تى یه‌كێتییه‌كه‌مان نه‌بێت، رێگه‌ى پێ‌نادرێت له نێو یاریگه و هۆڵه وه‌رزشییه‌كان له چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده بێت.
6- رێگه به سه‌رجه‌م كه‌ناڵه لۆكاڵى ئاسمانییه‌كان ده‌ده‌ین، چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان به شێوه‌ى راسته‌وخۆ یان تۆماركراو بۆ هانده‌رانى وه‌رزشى بگوازنه‌وه، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌ى هانده‌ران له سه‌یركردنى یارییه‌كان بێبه‌ش نه‌بن.
7- هه‌ر یانه‌یه‌كى به‌شدار بوو له چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، پێویسته له كاتى یارییدا دوو سێت جلى وه‌رزشى هه‌بێت، به پێیچهوانهوه یانه‌كه تووشى غه‌رامه‌ى ماددى و كارگێرى ده‌بێت، ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر تیپى میوان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
8- غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر به بڕى (300,000) سێسه‌د هه‌زار دینار و سزادانى راهێنه‌رى یانه‌كه (سروود غازى) بۆ دوو یارى، كه ناتوانێت له نێو یاریگه له‌گه‌ڵ یانه‌كه ئاماده بێت، له كاتى دووباره كردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره ره‌فتارانه‌ى له یارییان له به‌رامبه‌ر یانه‌ى ئافره‌تانى دهۆك ئه‌نجامیاندا، سزاكه‌یان توندتر ده‌بێت.
9- نووسراوى ژماره 175 ـى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید له رێكه‌وتى 10/11/2020 كه تایبه‌ت به پاشه‌كشه‌ى یانه‌كه‌یان له خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان، په‌سند كرا و ئه‌م بڕیارانه‌یش دران:
أ- ئازاد كردنى سه‌رجه‌م یاریزانانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید به گواستنه‌وه‌یان بۆ هه‌ر یانه‌یه‌كى تر، به بێ بوونى مافى ده‌ستبه‌ردار بوون.
ب- دابه‌زینى یانه‌ى ناوبراو بۆ ریزى یانه پله‌یه‌كه‌كانى فوتساڵى كچانى كوردستان
یه‌کێتى تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپارده‌ى نوێی ده‌رکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.