یه‌كگرتووی خولی ئینگلته‌را، ناوی باشترینه‌كانی مانگی ڕابردووی خوله‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، به بڕیاری یه‌كگرتووی پرێمه‌رلیگ، سۆن هیونگ مین یاریزانی كۆریای باشوور‌و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی تۆتنهام خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئینگلته‌رای بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م پێ به‌خشرا
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو ئاستێكی به‌رزی پێشكهشكردو له كۆی سێ یاری، چوار گۆڵی تۆماركرد‌و دوو پاسی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌شی به هاوكارانی دا، له وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌دا سۆن هیونگ مین پێش هه‌ریه‌ك له چیی ئادامز یاریزانی ساوسهامپتۆن و كۆنۆر كوادی له یانه‌ی ولڤه‌رهامپتۆن و پابلۆ فۆرنالێس له یانه‌ی وێستهام یونایتد‌و جاك گریلیش له یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلاو تیاگۆ سیلڤای به‌رگریكاری چێڵسی و كایل وۆكه‌ر یاریزانی مانچسته‌رسیتی و هاری كینی هاوكاره‌كه‌ی له یانه‌ی تۆتنهام كه‌وت
ئه‌مه‌ش سێیه‌م جاره هێرشبه‌ره كۆریه‌كه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگ له خولی ئینگلته‌را به‌ده‌ستدێنێت، له ئاستی ڕاهێنه‌رانیش نونۆ سانتۆی پۆرتوگالی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ولڤه‌رهامپتۆن خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ری پرێمه‌رلیگی بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م برده‌وه، سانتۆ دوای ڕكابه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له خۆزێ مۆرینیۆ ڕاهێنه‌ری تۆتنهام و دێڤید مۆیس ڕاهێنه‌ری وێستهام یونایتد‌و دین سمیس ڕاهێنه‌ری ئه‌ستۆن ڤیلاو ڕالف هاسن هۆتل راهێنه‌ری ساوسهامپتۆن خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا
له مانگی ڕابردووی خولی ئینگلته‌را، ولڤه‌رهامپتۆن سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی فولهام و لیدز یونایتد‌و كریستال پاڵاس تۆماركرد‌و ئێستاش یانه‌كه به سێزده خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی خوله‌كه دایه -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.