محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی میسر‌و یانه‌ی لیڤه‌رپول تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو
یه‌كێتی تۆپی پێی میسر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه له پشكنینه تاقیگه‌ییه‌كان بۆ سه‌رجه‌م یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران و ئه‌ندامانی كارگێڕی هه‌ڵبژارده‌ی میسر ده‌ركه‌وتووه محه‌مه‌د سه‌ڵاح هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه سه‌ڵاح هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشی نیه‌و به هه‌ماهه‌نگی نێوان تیمی پزیشكی هه‌ڵبژارده‌ی میسر‌و یانه‌ی لیڤه‌رپول و به‌پێی پڕۆتۆكۆڵه ته‌ندروستیه‌كان، یاریزانه‌كه له شوێنێكی تایبه‌ت كه‌ره‌نتین ده‌كرێت، هاوكات هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ره‌نتین ده‌كرێن كه به‌م دواییه به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵیدا هه‌بووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌مرۆ له پاڵاوتنی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا، هه‌ڵبژارده‌ی میسر میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی تۆگۆ ده‌كات
تووشبوونی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن بیستوهه‌شت ساڵ به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌واڵێكی ناخۆشه بۆ لیڤه‌رپول، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌رگریكاری تیپه‌كه جۆی گۆمێزو ڤیرگیل ڤان دایك نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ كراوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چه‌ند مانگێك له یاریگاكان دووربكه‌ونه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.