ئازاری ده‌ست و مه‌چه‌ك به بۆنه‌ی هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك یان زه‌برو برینداریه‌وه ڕوو ده‌دات له ئێسقان، ماسولكه، ده‌مار، بۆری خوێنه‌كان، به‌سته‌ر، جومگه، پێستی ده‌ست و په‌نجه‌و مه‌چه‌ك و پێویسته وێنه‌ی هه‌موو نه‌خۆشیه‌ك هۆكاره‌كانی ده‌ست نیشان بكرێت تا به شێوازی زانستی و دروست چاره‌سه‌ر بكرێت.
گرنگترین هۆكاره‌كانی :
1. سه‌وه‌فانی جومگه‌كانی مه‌چه‌ك و ده‌ست : وێنه‌ی هه‌موو جومگه‌كانی له‌ش جومگه‌كانی مه‌چه‌ك و ده‌ست و په‌نجه‌كان كه‌م بوونه‌وه‌ی لینجی و داخورانی جومگه‌كان ڕوو ده‌دات.
2. نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌كان.
3. كۆنیشانه‌ی كارپهڵ ته‌ناڵ (Carpal tunnel syndrome) ؛ له ئه‌نجامی بوونی فشار له سه‌ر یه‌كێك له ده‌ماره‌كانی ده‌ست.
4. نه‌خۆشی هه‌وكردنی دیكۆرڤیهن (De Quervain's Tenosynovitis) : بوونی ئازار له بنی په‌نجه گه‌وره‌ی ده‌ست و مه‌چه‌ك.
5. بریندار بوون و زه‌بر به‌ركه‌وتن به مه‌چه‌ك و ده‌ست و په‌نجه‌كان، هه‌روه‌ها بوونی شكاوی و درز له ئێسقانه‌كان، له‌جێ چوونی جومگه‌كانی ده‌ست و په‌نجه‌كان و مه‌چه‌ك.
6. نه‌خۆشی شه‌كره.
7. نه‌خۆشی بۆری خوێنه‌كان : وه‌ك نه‌خۆشی ڕاینۆید.
8. نه‌خۆشی دێپوترین (Dupuytren's contracture ) : له ئه‌نجامی ڕه‌قبوونی شانه ناوپۆشه‌كانی ژێر پێستی ده‌ست.
9. ئازاری په‌نجه‌ی ( Stenosing tenosynovitis (trigger finger).
10. نه‌خۆشی ده‌رده شاهانه‌و ده‌رده شاهانه‌ی درۆزنه.
11. زۆر به‌كارهێنانی ده‌ست و په‌نجه‌كان؛ بۆ نموونه له ئه‌نجامی زۆر به‌كارهێنانی مۆبایل و لابتۆپ.
12. سستی ده‌ماره‌كانی ده‌ست به هۆكاری جیاوازه‌وه.
13. نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسقان و ئێسكه نه‌رمه.
14. كه‌می هه‌ندێ ڤیتامین و كانزاكان : وه‌ك ڤیتامین دی، كالسیۆم، مه‌گنسیۆم.
15. هه‌ندێك نه‌خۆشی پێست : وه‌ك سه‌ده‌فی ، ئێكزیما.
د. هه‌ڤین كه‌مال شاه– پسپۆڕ له زانستی ئازار‌و به‌نج
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.