لە یاریەكی دۆستانەی نێودەوڵەتی دیكەدا، هەڵبژاردەی پۆرتوگال سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناو بە حەوت گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی ئەندۆرای میوانی بردەوە
لە خولەكی هەشتدا، یاریزان پێدرۆ نیتۆ گۆڵێكی بۆ پۆرتوگال تۆماركرد، پاشان پاولینهۆ گۆڵی دووەمی تیپی میوانداری لە خولەكی بیستونۆ بەدەستهێناو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو
لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوشەشیدا، یاریزان ڕیناتۆ سانچێز پۆرتوگالی كردە خاوەنی گۆڵی سێیەم، دواتر پاولینهۆ گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی میواندارەكانی لە خولەكی شەستویەك تۆماركرد، لە خولەكی حەفتاوشەشیش، ئێمیلی گارسیا بەرگریكاری ئەندۆرا گۆڵی پێنجەمی پۆرتوگالی بە هەڵە لە گۆڵی تیپەكەی خۆی تۆماركرد
دواتر كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی یوڤێنتوس گۆڵی شەشەمی پۆرتوگالی لە خولەكی هەشتاوپێنج بەدەستهێنا، دوای سێ خولەكی دیكەش جواو فێلیكسی ئەستێرەی لاوی ئەتلەتیكۆ مەدرید گۆڵی حەوتەمی تیپی میوانداری تۆماركردو كۆتایی بە كەرنەڤالی گۆڵەكانی یاریەكە هێنا، لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپاو لە چواردەو حەڤدەی ئەم مانگەدا، پۆرتوگالی خاوەنی نازناوی پێشووی خولەكە لە دوو یاری گرنگدا، ڕووبەڕووی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی فەڕەنساو كڕواتیا دەبێتەوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.