یانه‌ی چێڵسی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێناو به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی شێفیڵد یونایتدی میوانی برده‌وه
یاریه‌كه له یاریگای ستامفۆرد بریج له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، یاریزانانی شێفیڵد له هێرش و فشاره‌كانیان ده‌ستپێشخه‌ربوون و له خوله‌كی نۆدا، یاریزان دێڤید ماگۆلدریك گۆڵێكی بۆ تیپی میوان تۆماركرد، پاشان یاریزان تامی ئه‌براهام گۆڵی به‌رامبه‌ری چێڵسی له خوله‌كی بیستوسێ به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، له خوله‌كی سیی و چواریش، یاریزان بێنجامین چیلوێل ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و بلوزی كرده خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاوحه‌وتدا، تیاگۆ سیلڤای به‌ڕازیلی گۆڵی سێیه‌می یانه له‌نده‌نیه‌كه‌ی به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، دوای سێ خوله‌كی دیكه‌ش، تیمۆ ڤێرنێری ئه‌ڵمانی سوودی له هه‌ڵه‌یه‌كی یاریزانانی شێفیڵد وه‌رگرت و گۆڵی چواره‌می چێڵسی به‌ده‌ستهێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش چێڵسی به شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده پازده خاڵ، شێفیڵد یونایتدیش به ته‌نها خاڵێك له دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ند مایه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.