لویس ئێنریكی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، پێكاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ سێ یاری داهاتووی ماتادۆر ڕاگه‌یاند
پێكهاته‌كه بیستوپێنج یاریزان به‌خۆوه ده‌گرێت، دیارترین یاریزانی پێكهاته‌ی ئه‌مجاره‌ی ئیسپانیا خۆرخی كۆكی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده كه بۆ یه‌كه‌م جاره له دوای دوو ساڵ بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه، هه‌ر له پێكهاته‌كه‌دا ناوی هه‌ریه‌ك له ئه‌لڤارۆ مۆراتاو ماركۆس یۆریێنتی و فابیان ڕویز به‌رچاو ده‌كه‌وێت
هاوكات ئێنریكی بانگهێشتی تیاگۆ ئهلكانتاراو دانی سیبایۆس و خۆسێ كامپانای بۆ پێكهاته‌ی ئه‌مجاره‌ی تیپه‌كه‌ی نه‌كردووه
جێگای باسه له یازده‌ی ئه‌م مانگه‌و له یاریه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا، ئیسپانیا ڕووبه‌ڕووی هۆڵه‌ندا ده‌بێته‌وه، هه‌فته‌ی داهاتووش له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا یاری له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا‌و ئه‌ڵمانیا ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.