دیێگۆ جۆتای پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپول خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی هه‌فته‌ی ڕابردووی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێنا
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی له تۆڕی ئینته‌رنێت ئاشكرای كرد كه جۆتا به باشترین یاریزانی هه‌فته‌ی ڕابردووی چامپیۆنس لیگ ده‌ستنیشانكراوه
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كاندا ڕۆڵێكی گرنگی له بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی له ئه‌تالانتای میوانداری به پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر بینی و سێ گۆڵی له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه تۆماركرد‌و بووه هاتریكی یاری، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره جۆتا ده‌بێته خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی هه‌فته له چامپیۆنس لیگ
له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌شدا جۆتا پێش هه‌ریه‌ك له یوسف نه‌سیری مه‌غریبی هێرشبه‌ری سیڤلیهو ئێرلینگ هالاندی نۆروێژی هێرشبه‌ری دۆرتمۆندو حه‌سه‌ن بیلیای فه‌ڕه‌نسی هێرشبه‌ری بروسیا مونشنگلادباخ كه‌وت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.