Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:27

شاعیری ناسراوی کورد عوسمان هه‌ورامی له‌ ته‌مه‌مه‌نی 80 ساڵی کۆچی دوایی کرد

18 كتێبی به‌چاپگه‌یاندووه‌ بۆ‌ منداڵان
کوردستان TV
100%

سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاعیری ناسراوی كوردستان عوسمان محه‌مه‌د ناسراو به‌ (عوسمان هه‌ورامی) كۆچی دوایی كرد.

شاعیرای ناوبراو له‌ ساڵی 1940 له‌ شارۆچكه‌ی ته‌وێله‌ له‌ دایك بووه‌ جگه‌ له‌ بواری شعر نووسین له‌ بورای په‌روه‌رده‌ رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیوه‌ زیاتر له‌ 47 ساڵ مامۆستا بووه‌ چه‌ندین له‌ بواری ئه‌ده‌بی مناڵانی نووسیووه‌.

هه‌ورامی  یه‌كه‌م كه‌س بووه‌، كه‌ وشه‌ی (ئاماژه‌)ی له‌ نووسیندا به‌كارهێناوه‌ ،- ساڵی 2003-2006 وه‌ك شاره‌زا له‌ خانه‌ی وه‌رگێڕان كاریكردووه‌ ، 18 كتێبی به‌چاپگه‌یاندووه‌ بۆ‌ منداڵان.

له‌ ژیانیدا ، چه‌ندین خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێبه‌خشراوه‌، له‌وانه‌:

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووجار به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ،بنكه‌ی ڕووناكبیری گه‌لاوێژ ،دووه‌مین فیستیڤاڵی هه‌ورامان ،گۆڤاری گوڵه‌كان ،گۆڤاری جگه‌رگۆشه‌كان .

 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.