Erbil 19°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 18:00

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە شێخ نواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح ده‌کات

کوردستان TV
100%

بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەك ئەمیری نوێی كوەیت، سەرۆك بارزانی له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی لە شێخ نواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح ده‌كات.

ڕۆژی چوارشەممە 7ـی تشرینی یەكەمی 2020 سەرۆك مەسعود بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە شێخ نواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح ئەمیری تازەی كوەیت كرد.

لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە شێخ نواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەك ئەمیری نوێی كوەیت و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لەسەر دۆستایەتیی هەردوولا و بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و كوەیت كرایەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.