لە درێژەی ڕكابەریەكانی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی هامبۆرگی ئەڵمانی لە یاری تێنسی سەرزەوی لە ئاستی پیاوان و لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتیەكەدا، ئەندرێ ڕوبلیێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی دوازدەمی ڕیزبەندی تێنسزانانی جیهان بە دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك لە تۆمی پاولی ئەمەریكی و پۆلێنكراوی پەنجاونۆیەمی ڕیزبەندی جیهانی بردەوەو گەیشتە قۆناغی سێیەم
ئەنجامی كۆمەڵەكانی یاریەكەش شەش یەك، سێ شەش، شەش دوو بوو، لە یاریەكی دیكەی هەمان پاڵەوانێتی و هەر لە قۆناغی دووەمدا، ڕۆبێرتۆ باوتیستا ئاگوتی ئیسپانی و پۆلێنكراوی دەیەمی ڕیزبەندی جیهان بە دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك سەركەوتنی لەبەرامبەر دۆمینیك كوێپفێری ئەڵمانی و پۆلێنكراوی نەوەدوحەوتەمی ڕیزبەندی جیهان تۆماركردو ئەویش بە هەمان شێوە بلیتێكی قۆناغی سێیەمی مسۆگەركرد، ئەنجامی كۆمەڵەكان شەش سێ، سێ شەش، شەش سێ بوو
براوەی نازناوی ئەم پاڵەوانێتیە پێنجسەد خاڵ لە ڕیزبەندی تێنسزانانی جیهان وەردەگرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.