دەستەی پەروەردە لە رۆژئاوای كوردستان بڕیاریدا، دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی 2020 – 2021 دوابخرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی دەستەی پەروەردەی رۆژئاوای كوردستان هاتووه، لەپێناو پاراستنی قوتابيان و مامۆستایان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی، بڕیاردراوە بەدواخستنی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 لەگەڵ داخستنی پەیمانگاو ناوەندەكانی بەهێزكردن تا رۆژی 4-10-2020.
له سه‌ره‌تایی ده‌ستپێكردنی ئه‌م مانگه‌وه ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له رۆژئاوای كوردستان زیادی كردووه، بۆیه‌ش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش راگه‌یه‌ندرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.