وه‌زیری رۆشنبیری مه‌كسیكی ئه‌لیخاندرا فراوستۆ راگه‌یاند ، مرسیدس بارشا ،خێزان وئیلهام به‌خشی رۆمان نووسی كۆڵۆمبی " گابریل گاریسیا ماركێز" له ته‌مه‌نی 87 ساڵی له پایته‌ختی مكسیكۆ كۆچی دوایی كرد.
بارشا له دایك و باوكێكی میسری له دایك بووه ،كه كاتی خۆی كۆچیان كردبوو بۆ وڵاتی كۆڵۆمبیا گابریل گاریسیا ماركێز هه‌ر له منداڵیه‌وه ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ بارشا هه‌بوو كاتێ له‌گه‌ڵ باوكی هامووشۆیان له گوندێك بۆ گوندێكی تر ده‌كرد ، كه‌رسته‌ی ده‌رمانانیان ده‌فرۆشت .
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری مه‌كه‌سیك راگه‌یاند كه رۆژی شه‌مه 15-8-2020 ( بارشا) بێوه‌ژن و ئیلهام به‌خشی رۆمان نووس كۆلۆمبی" گابریل گاریسیا ماركێز" له ته‌مه‌نی 87 ساڵ كۆچی دواییكرد .
تائێستا هۆكاری كۆچی دواییكردنی بارشا ئاشكرا نه‌كراوه ،كه له ساڵی 1961 له مكسیكۆ ده‌ژیا ، به‌ڵام ده‌زگا راگه‌یانده‌كانی كۆلۆمبیا بڵاویانكردۆته‌وه كه‌بارشا گرفتی هه‌ناسه‌دانی هه‌بووه.
گابریل گاریسیا ماركێز خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبل بۆ ئه‌ده‌ب له ساڵی 1982 له شاری ئاراكاتاكا ی كۆلۆمبی له ساڵی 1927 له‌دایك بووه له ساڵی 2014 له مكسیكۆ كۆچی دواییكردوه.
سه‌رۆكی كۆلۆمبیا (ئیڤان دۆكی ) له‌پرسنامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له خێزانه‌كه‌ی " گابریل گاریسیا ماركێز" كردوه .
شایانی باسه كۆچی دواییكردنی مرسیدس بارشا له ده‌زگاكانی راگه‌یاند و تۆره‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان و ناوه‌نده ئه‌دبییه‌كان و رۆشنبیره‌كان و سیاسیه‌كان كاروكاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه.
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی : كامران
ژێده‌ر: فرانس 24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.