زیاتر لە دوو هەفتە بوو نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەرز بووەووە، بەجۆرێک مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 کە لای خانمانی هەرێمی کوردستان خواستی زۆر لەسەرە گەیشتە نزیکەی 370 هەزار دینار.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوو نرخەکانی زێڕ ئاراستەیان ڕووە و دابەزین چوو بەجۆرێک هەر مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە 25 هەزار دینار دابەزی.
دابەزینی بەهای زێڕ بە گووتەی شارەزایان هۆکاری سەرەکی ڕاگەیاندی دۆزینەوەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایە لەلایەن ڕووسیا ئەمەش وایکرد کە بەهای زێڕ بەم شێوەیە دابەزێت.
ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەهای مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 335 هەزار دینارە و عەیار 24 بە 382 هەزار دینار و عەیار 18 بەنرخی 287 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
شارەزایانی بازاڕەکانی جیهان پێیان وایە بە خستنەبازاڕی ئەو ڤاکسینە کاریگەری زۆر لەسەر نرخی زێڕ و دراوەکانیش دادەنێت کە تاڕادەیەک مامەڵەکان بە زێڕ و دراو ئاسایی دەبێتەوە.
ئامادەکردن و داڕشتنەوە - سیامەند کەریم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.