بەهۆی تەقینەوەکەوەی دوێنێ لوبنان؛ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند بەرپرسێکی ئهم وڵاته دەرچوو.
ئهمرۆ چوارشهممه 5ی ئابی 2020 ئەنجوومەنی وەزیرانی لوبنان بڕیاریدا ئەو بەرپرسانەی بەندەری بەیروت لە ماڵەکانیاندا دەستبەسەربکرێن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، کە لە ساڵی (2014)وە بەرپرسن لە کۆگاکردنی نیتراتی ئەمۆنیۆم لە کۆگاکانی بەندەرەکەدا، بەشێوەیەكی نادروست، زۆربهی گومانەکان بۆ ئەوە دەچن ئەو مادەیەی بووە هۆی تەقینەوەکان.
کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، ئاشكرای كردووه تەقینەوەکان بەهۆی گرڕکردنی ئەو مادەیەوە بووە.
بڕیاریشیداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە، بۆ ئاشکراکردنی هۆکارەی تەقینەوەکەی بەیرووت و ئامادەکردنی راپۆرتێک لەبارەی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە لە ماوەی پێنج رۆژدا.
لەبارەی تەقینەوەكەش میشال عۆن سەرۆكی لوبنان ئاشكرایكرد، دوو هەزار و 750 تۆن لە مادەی نیتراتی ئامۆنیۆم تەقیوەتەوە، كە ماوەی شەش ساڵە لە بەندەری بەیروت بەشێوەیەكی نادروست عەمباركراوە و ئەوەش قبوڵ نەكراوە و بەرپرسانی ئەو كارە توندترین سزا دەدرێن.
ئەو مادەیە وەك پەینی كیمیایی بۆ بواری كشتوكاڵی بەكاردەهێنرێت، بەڵام لە دۆخی تایبەتدا دەبێتە بۆمبێكی ترسناك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.