بارەگای بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی مام ره‌سوڵ سارمه هێرۆیی كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی مام ره‌سوڵ سارمه هێرۆیی
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی که‌سایه‌تی دیاری قه‌ڵادزێ و پشده‌ر(مام ره‌سوڵ سارمه هێرۆیی)مان پێشگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه و خزم و دۆستانتان ده‌زانین.
له‌خودای گه‌وره داواکارین خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات و دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
21ـی7ـی2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.