بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، لە خانەوادەی كۆچكردوو مەلیحە حاجی حەمەلاو،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(مەلیحە حاجی حەمەلاو) هاوژینی شەهید(ساڵح) ناسراو بە(ساڵحە سور)مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان دەكەین، هاوخەمیمان بۆ ئێوە و خزم و ئاشنایانتان رادەگەیەنین.
لە خودای گەورە داواكارین كۆچكردوو خاتوو(مەلیحە حاجی حەمەلاو) بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
٨ـی ۷ـی ۲۰۲۰
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.