بەڕێز، كاكە سور،
بەداخێكی زۆرەوە هەوڵی كۆچی دوایی خاتوو(نەعیمە فەرەج جاف)ـی دایكی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمی ئێوە و خزم و ئاشنایانتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دایكی كۆچكردووتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
٨ـی ۷ـی ۲۰۲۰
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.