باره‌گای بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانەوادەی فارووق حەسەن نانەکەلی كرد، بۆ كۆچی دوایی، حاجیە زولێخا عەبدولمەجید زێدبەگی.
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو فارووق حەسەن نانەکەلی
به‌دڵگرانییه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی حاجیە زولێخا عەبدولمەجید زێدبەگی، ئافرەتی تێکۆشەر و دایکی شەهید سەرهەنگ و هاوسەری خوالێخۆشبوو فارووق حەسەن نانەکەلیـمان پێگەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزمان و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و به‌شداری خه‌متانین.
لە خودای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و سەبرتان پێ ببەخشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
٧ـی٧ـی٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.