پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (20)هەمین ساڵەی دامەزراندنی خانەی موكریانی
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و کادیر و كارمەندانی خانەی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە بەبۆنەی (20)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی خانەی موكریانی گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوادارین بەردەوام و سەرکەوتووبن لە كار و پڕۆژەکانتان بۆ پێشخستن و زیاتر برەودان بە بواری چاپەمەنی و بڵاوكردنەوە. خانەی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە هەنگاو و دەسكەوتێكی گرنگ بوو بۆ دەوڵەمەندكردنی گەنجینەی رۆشنبیریمان و هاندان و هاریكاریكردنی بەبێ جیاوازی نووسەران و رۆشنبیران، هەر بۆیە بەو تەمەنە پڕ بەخششەی جێ پەنجەی لەو بوارەدا روونە و بەو بەرهەمە بەپێز و پڕۆژە و دەسكەوتانەی كە زیاتر لە (1000)بەرهەم و كتێبە لە بوارە جیاجیاكانی مەعریفی و كولتووری بەگشتی لەوانەش ئەدەبی و سیاسی و جڤاكی و پەرەپێدانی مرۆیی و فەرهەنگ، ھەموو ئەو پرۆژە و هەوڵانەش و مایەی سوپاس و شانازیە.. لەم یادەدا وێڕای پیرۆزباییمان جارێکی دیکە پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ هەوڵ و كۆشش و كارەكانتان دووپات دەكەینەوەو ئومێدەوارین لەو هەلومەرجە نەخوازراوەی قەیرانی تەندروستیەی کە روبەڕووی وڵاتەکەمان و تەواوی جیھان بوەتەوە هەر ساغ و تەندروست و پارێزراو بن..
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.