دوای شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ لە شاری ڤاراناسی هیندستان، زۆربەی شەقامەکان و ناوچە گشتییەکان تووشی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو بوون. دیمەنەکان کە ئەمڕۆ سێشەممە، 25ی ئابی 2026 تۆمار کراون، نیشانی دەدەن کە چۆن هاووڵاتییان و گەشتیاران لە بەردەم پەرستگاکان و شەقامە سەرەکییەکاندا لە ناو تەوژمی ئاودا بە زەحمەت هاتوچۆ دەکەن. ئەم لافاوە بووەتە هۆی پەککەوتنی جووڵەی ماتۆڕسکیل و ڕێگری لە ژیانی ئاسایی دانیشتووانی ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.