Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 22:08

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بن گۆریۆن لە ئیسرائیل دەستی پێ کردەوە

کوردستان TV
100%

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بن گۆریۆن لە ئیسرائیل، پاش پێنج ڕۆژ لە ڕاگرتنی گەشتەکان بەهۆی دەسپێکی هێرشە سەربازییە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، جارێکی تر بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا جیهانییەکان، بەیانیی ئەمڕۆ یەکەمین گەشتی ئاسمانی کە لە ئەسینای پایتەختی یۆنانەوە بەڕێ کەوتبوو، لە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن نیشتەوە و ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئیسرائیلی گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکەیان.

بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئیسرائیل کار بۆ گەڕاندنەوەی نزیکەی 100 هەزار هاووڵاتی بکەن، کە لە ڕۆژی شەممەوە و دوای داخستنی ئاسمانی ئیسرائیل، لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە و نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دوایین هەواڵ

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.