Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 00:16

نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نوێى كۆرياى باشوور كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2025/11/16 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ لى جۆن ئيل، باڵيۆزى نوێى كۆرياى باشوور له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا‌، نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ ئيل كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه.‌

هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆرياى باشووريان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و تيشكيان خسته‌ سه‌ر كار و چالاكييه‌كانى كۆمپانيا كۆرييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ستايشى په‌يوه‌نديى له‌مێژينه‌ و هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى كۆرياى باشوور بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى ڕێكخراوى كۆيكا كرد كه‌ له‌ كه‌رت و بواره‌ جياكاندا هاوكاريى هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى كرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دوایین هەواڵ

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.