Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 04:11

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە عیرفان سدیق باڵیۆزی گشتیی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتی عێراق دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا.

باڵیۆزی بەریتانیا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و هیوای خواست ئەنجامی هەڵبژاردن ببێتە هۆی ئارامی و سەقامگیریی عێراق و باشتربوونی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە ئەوەی بە لای هەرێمی کوردستانەوە گرنگە ، کارنامە و بەرنامەی حکوومەتی نوێی عێراق و پابەندبوونیەتی بە دەستوور و ڕێککەوتنەکان و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەلومەرجێکی نوێ بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم هاتووەتە ئاراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دوایین هەواڵ

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.