Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 00:16

گووگڵ ناوه‌ندێكی نوێى کۆمپیوتەری هەور و زیرەکی دەستکرد داده‌مه‌زرێنێت

کوردستان TV
100%

 به‌رپرسانی جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی گووگڵ رایانگەیاند، کە تا ساڵی 2027 به‌ به‌های 40 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ویلایەتی تەکساس دەکه‌ن بۆ دروستکردنی دامەزراوەیەکی نوێی کۆمپیوتەری هەور و زیرەکی دەستکرد.

كۆمپانیای گووگڵ لە بەیاننامەیەکدا روونیکردەوە کە ئەم ملیارەها دۆلارە بۆ دابینکردنی بودجەی ناوەندە نوێیەکانی داتایه‌ لە بەشی باکووری ویلایەتەکە بەکاردەهێنرێت، هەروەها دەبێتە هۆی بەهێزتر کردنی ته‌مه‌نی زیاتر لە 15 ساڵەی کۆمپانیاکە لە ویلایەتی تەکساس.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەبەرهێنانەکەی ئەم دواییەمان لە ویلایەتی تەکساس تەنها پشتگیریکردنی هێزی کار و دامەزراوەکانی ویلایەتەکە نییە، بەڵکو ئامانجیەتی دڵنیابین لەوەی ئەمریکا ئەو بناغە تەکنەلۆژییە دەپارێزێت کە پێویستە بۆ ئەوەی لە پێشەنگی زیرەکی دەستکرددا بمێنێتەوە لە ئاستی جیهانیدا.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: بەهۆی بەردەستبوونی زۆری کارەبا و رێسا هاندەرەکان، تەکساس بووەتە شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ پەرەپێدانی ناوەندەکانی داتا کە بڕێکی زۆر وزە بەکاردەهێنن.  

لاى خۆیه‌وه‌، کۆمپانیای OpenAI کە دروستکەری ChatGPT یە، ئەمساڵ یەکێک لە گەورەترین بەڵێنەکانی دا، نیازی خۆی بۆ دروستکردنی ناوەندێکی نوێی داتا لە شاری ئەبیلین لە ویلایەتی تەکساس ڕاگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی پڕۆژەی گەورەی ستارگەیت بە بڕی 500 ملیار دۆلار، بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵەیەک کە سۆفتبانک، ئۆراکل، مایکرۆسۆفت و ئێنڤیدیا لەخۆدەگرێت.

گووگڵ زیاتر پشتڕاستی کردەوە کە سندوقێکی 30 ملیۆن دۆلاری بۆ پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەرییەکانی وزە لە ویلایەتی تەکساس دامەزراندووە.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دوایین هەواڵ

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.