بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ئه‌مرۆ یەکشەممە ستایشی دانپێدانانی بەریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیای بە دەوڵەتێکی فەلەستینی کرد و بە سەرکەوتنێک بۆ مافی فەلەستینییەکان وەسف کرد.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 21ی ئه‌یلول، مەحمود مەرداوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگه‌یاند: ئەم پێشهاتانە نوێنەرایەتی سەرکەوتنێک دەکەن بۆ مافەکانی فەلەستین و دادپەروەری دۆزی ئێمە.
راشیگه‌یاند: دانپێدانانی وڵاتان به ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینیی پەیامێکی روونه كه داگیركراری تا سه‌ر نییه و ناتوانرێت بگاته ئامانج.
مه‌حمود مه‌رداوی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: داگیركا‌ر هەرگیز ناتوانێت مافە نەتەوەییەکانمان بسڕێتەوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.